وێڕای ڕۆژووگرتن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 16 سه‌عات، كه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌و مانگه‌دا كێشیان زیاد ده‌بێ، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ هۆكاره‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ تووشی ئه‌و زادبوونه نه‌بن، ده‌بێ ڕه‌چاوی بكه‌ن.
لێره‌دا به وردی ته‌واوی ئه‌و هۆكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه وا ده‌كات له ڕه‌مه‌زاندا قه‌ڵه‌و بیت:
یه‌كه‌م: خواردن به‌بێ ڕاوه‌ستان له نێوان نانی ئێوار و نانی پاشێو، ده‌بێته هۆی ته‌مبه‌ڵی.
دووه‌م: خواردنی شیرینیی پڕ له كالۆری، به بیانووی ئه‌وه‌ی جه‌سته پێویستی پێیه‌تی، له‌كاتێكدا پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نیا به خواردنی چه‌ند ده‌نكێك خورما له به‌ربانگدا، قه‌ره‌بووی ته‌واوی ئه‌و پێویستییه ده‌كاته‌وه و زیانیشی نییه.
سێیه‌م: زۆر خواردنی سووره‌كراوه‌كان له ناو ڕۆندا كه چه‌ورییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
چواره‌م: دوای 16 سه‌عات ڕۆژوو، گه‌ده به‌وه ڕانه‌هاتووه یه‌كسه‌ر به لێشاو خواردنی بكه‌یت به‌سه‌ردا، بۆیه ئه‌و ڕێژه زۆره به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، كاریگه‌ریی خراپ دروست ده‌كات. وا باشه ڕۆژوو به خورما بشكێنی، پاشان شه‌ربه‌تێكی میوه كه هیچ شه‌كرێكی تێدا نه‌كرابێت یان ئاو بخۆیته‌وه و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك هیچی تر نه‌خۆی، ئینجا ده‌ست به خواردن بكه‌یت.
پێنجه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش و حه‌زی پاڵدانه‌وه پشوو دوای نانی ئێواره.
شه‌شه‌م: خه‌وی ڕاسته‌وخۆی دوای نانی ئێواره.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان قه‌ڵه‌وت نه‌كات و زیانی ته‌ندروستی نه‌بێ، له هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه خۆت بپارێزه و بتوانه له كاتی به‌ربانگدا زۆر نه‌خۆیت و شه‌وانه نیو سه‌عاتیش به پێ بڕۆیت، له جیاتی شیرینی، میوه‌ی تازه بخۆیت باشتره.