ئەندازیارێکی سویسری بەناوی "کلاودیو رۆمیۆ" کورسییەکی کارەبایی بۆ کەمئەندامان دروست کردووە کە دەتوانێت بە پلیكانه‌كان سەربکەوێت و بێتە خوارەوە.
ئه‌م كورسییه زیاتر له كورسییه‌كى نیمچه ڕۆبۆت ده‌چێت، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌مئه‌ندامه‌كه كێشى زۆریشى هه‌بێت، ده‌توانێت به‌كارى بێنێت و سوودى لێ وه‌ربگرێ.
ناوازه‌یى ئەم کورسییە لەوه‌دایه له ڕێگەی داینه‌مۆیه‌كى بچووکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و کورسییە توانای سەرکەوتنی بەسەر پلێكانی زۆر به‌رزدا هه‌یه، بەمەش کەمئەندامان دەتوانن بەبێ ھاوکاری کەس لەم کێشەیە رزگاریان بێت.
به‌شى خولێنه‌ر( تایه‌كان)ى خوارەوەی ئەم کورسییە سوود لە زنجیرێکی بچووک وەرگیراوە بۆ ئەوەی لە کاتی سەرکەوتن یاخود ھاتنە خواره‌وه بەسەر پلیكانه كاندا لە شوێنی تایەكان ئەم زنجیرە کاری خۆی بکات.