سبەی مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:33:27/05/2017 ‌


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوە ئاشكرا كرا كە ڕۆژی یەكشەم 28 ئایار/ مایۆ، مووچەی مانگی سێی ساڵی ٢٠١٧ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا كۆتای مانگ دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.


 



وشە - رامیار جەواد