بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لەم هاوینەدا سێجار رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

:: AM:09:54:28/05/2017 ‌

هەوادارانی هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا خۆشبەخت دەبن لە بینینی سێ یاریی كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەكەدا.

یەكەم یاریی نێوان هەردوو یانەكە لە 29ی تەمووز (مانگی حەوت)ی داهاتوو دەبێت لە پاڵەوانیەتیی جامی پاڵەوانانی ناودەوڵەتی لە هەرێمی فلۆریدای ئەمەریكا، دوو یارییەكەی تریش لە یاریی چوون و هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا دەبێت.

یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نووی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت لە 12 یان 13ی ئاب (مانگی هەشت)، یاریی گەڕانەوەش هەفتەی دوای ئەو دەبێت لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

یانەی ریال مەدرید دوای پێنج ساڵ دابڕان ئەمساڵ ناسناوی خولی پلە یەكی ئیسپانیای 2016-2017ی بەدەستهێنا، شەوی رابردووش یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا بە 3-1 گۆڵ لە یانەی ئەلاڤێسی بردەوە و بۆ سێیەمجار لەسەریەك ناسناوەكەی بردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م