كامە یاریزانی ریال مەدرید ئەمساڵ زۆرترین یاریی ئەنجامدابوو؟

:: AM:10:35:28/05/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا ناوی ئەو یاریزانەی ئاشكرا كرد كە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا زۆرترین یاریی لەگەڵ یانەكەی ئەنجامدابوو.

ئەو یاریزانەی كە زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی لە زۆرترین یارییدا بەشێوەی سەرەكی و یەدەگ لە خولی ئیسپانیا یاریی پێ كردبوو برێتی بوو لە لوكاس ڤاسكێز.

ماڵپەڕی یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كرد كە ڤاسكێز وەك یاریزانی سەرەكی و یەدەگ لە 33 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەشداربوو، بەمەش بووە یەكەم یاریزانی یانەی ریال مەدرید زۆرترین یاریی ئەجامدابێت.

ڤاسكێز هەروەها ئەمساڵ لە سەرجەم ئەستێرەكانی تری یانەكە زیاتر یاریی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید كردبوو وەك ئیسكۆ و مارسێلۆ كە لە 30 یاریی بەشدارییان كردبوو، هەروەها لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كەریم بەنزیما و تۆنی كڕووسیش كە 29 یارییان كردبوو.

ئەو هێرشبەرە لاوە هەروەها لە ریزی یەكەمی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید هات كە زۆرترین سەركەوتنی لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێنابێت كە 27 سەركەوتن بووە، دوای ئەویش ئیسكۆ هات بە 25 سەركەوتن و دوای ئەویش مارسێلۆ بە 23 سەركەوتن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م