خۆشەویستەكەی رۆناڵدۆ كێشەی دامەزراندنی چارەسەر كرا

:: AM:10:59:28/05/2017 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی هاوڕێ و خۆشەویشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دواجار توانی ئیشێكی تر بدۆزێتەوە و واز لە بەتاڵی بێنێ و لە كارێكی نوێدا دابمەزرێ.

جۆرجینا چەند مانگێك پێش ئێستا كارە سەرەكییەكەی لەدەستدابوو كە وەك فرۆشیارێك لە دووكانێكی كۆمپانیای (گوچی) كاری دەكرد، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە كە هەوادارانی رۆناڵدۆ بێزاریان كردبوو بەهۆی زۆری وێنەگرتن لەگەڵیدا.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: جۆرجینا چەند رۆژێك پێش ئێستا بەڕەسمی دەستی بە ئیشێكی نوێ كردووە ئەویش كاری نمایشكاری جلوبەرگە لە كۆمپانیایەكی نمایشی جیهانیدا.

رۆناڵدۆ لە كۆتای ساڵی رابردوو لە ئاهەنگێكی تایبەتی كۆمپانیای (گوچی)دا بۆ یەكەمجار جۆرجینای بینیبوو و پێی سەرسام ببوو، ماوەیەك پەیوەندییە خۆشەویستییەكەیان بە شێوەی نهێنی بوو تا سەرەتای ئەمساڵ چەند وێنەیەكیان لە شاری دیزنی لاندی بەیەكەوە بڵاو بووەوە و دواتریش لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترین یاریزانانی جیهان بەفەرمی پەیوەندییەكەیان ئاشكرا كرا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م