حكوومەت هۆشداری دەداتە ئەو گەنجانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە

:: AM:11:23:28/05/2017 ‌

ئەو گەنجانە خۆشەویستی یەكترن، تا كۆتای ئەمساڵ دەرفەتیان هەیە هاوسەرگیری بكەن و حكوومەتیش دەڵێ ئەگەر ئەوە نەكەن، خۆیان بەرپرسیار دەبن لەو سزایانەی بەسەریاندا دەسەپێت.

حكوومەتی برۆندی فەرمانێكی دەركردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە، دەبێ سەرجەم ئەو گەنجانەی خۆشەویستیان هەیە، تا كۆتای ئەمساڵ هاوسەرگیری بكەن، لە ئەگەری پابەندنەبوونیشیان هەڕەشەی سزادانیان لێ دەكات.

حكوومەت ئەو فەرمانەی دوای ئەوە دەركرد كە پیەر ئینكورونزیزا، سەرۆك كۆماری برۆندی كەمپەینی "بە ئەخلاقیكردنی كۆمەڵگە"ی راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی BBC لە زاری گوتەبێژی حكوومەتی برۆندی رای گەیاندووە، بۆ رێگەگرتن لە هەڵاوسانی رێژەی هاووڵاتییان و رێگەگرتن لە پێوەندییەكانی دەرەوەی هاوسەرگیری ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێت.

زیاتر روونی دەكاتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە قوتابییە كچەكان دووگیان دەبن، پیاوان هاوكات لەگەڵ چەند ژن پێوەندییان هەیە و خەڵەتاندنی كچان بە بیانووی ئەوەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ دەكرێت رووی لە زیادبوون كردووە.

گوتەبێژی حكوومەتی برۆندی ئاماژەی بەوە نەداوە ئەگەر گەنجانی وڵاتەكەی پابەندی ئەو بڕیارە نەبن و لە كۆتای ساڵدا هاوسەرگیریی فەرمییان نەكردبێت، چ سزایەكیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

برۆندی وڵاتێكی بچووكە لە ناوەڕاستی ئەفریقا و لەگەڵ وڵاتانی تانزانیا، ئارۆندا، كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ دراوسێیە و دانیشتوانی سێ ملیۆن و 589 هەزار و 400 كەسە و یەكێكە لە وڵاتە هەرە هەژارەكانی دنیا.

سەرچاوە/ BBC



وشە - هیدایه‌ت جان