زۆرانبازێكی ڕووسی، ئه‌گه‌رچی به په‌شۆكاوی و به زۆر و دوای فیكه‌ی دادوه‌ر له‌ده‌ست ڕكابه‌ره‌كه‌ی ڕزگاری ده‌بێ و هه‌موو گیانی خوێنه، دایكی ده‌یكوتێ و به‌ر جنێوی ده‌دات كه بۆچی نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ.
ڤیكتۆر كیچینك زۆرانبازێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی ڕووسیه، دوو جار كه‌وته به‌ر لێدان، جارێكیان له‌ناو یارییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ روسلاان یامانبای و ئه‌وی تر به‌ده‌ست دایكییه‌وه كه به توڕه‌ییه‌وه جنێوی پێ ده‌دا و لێی ده‌دا چونكه دۆڕاوه، له كاتێكدا كوڕه‌كه هه‌موو گیانی خوێن بووه و 300 كه‌سیش ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
ئانا ئۆزۆفسكایا دایكی كوڕه‌كه، دوو كوڕی تریشی خستووه‌ته به‌ر زۆرانبازی و هه‌موویان هه‌ر یه‌كه له كێشی خۆی ڕكابه‌ری ده‌كات، به‌شێكی ناسراویی ئه‌م كوڕانه به‌هۆی دایكیانه‌وه‌یه كه زۆر به توندی ئامۆژگاریان ده‌كات و له كاتی یاریدا هاواریان له‌سه‌ر ده‌كات.