وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان میكانیزمه‌كانى دانى باجى دیارى كرد و ئه‌وكه‌سانه‌شى شوێنى بازرگانى یان هاووڵاتییان و هه‌ر باجده‌رێكى ترن ده‌بێت به‌وشێوه‌یه باجه‌كانیان بده‌نه‌وه كه به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیارى كراوه.
به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه واژووى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، 13 خاڵ دیارى كراوه وه‌ك میكانیزمى دانه‌وه‌ى باجه‌كان.
نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئه‌ركى وه‌گرتنى باجه‌كانى خستۆته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گه‌وره‌ى باجده‌ران و ناردنى راپۆرتى رۆژانه‌ى وه‌رگرتنى باج بۆ بانكى تایبه‌ت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوسراوێكى تردا راى گه‌یاندبوو، كه پێدانى باج به شێوه‌ى كاش و %100 ده‌بێت و دواخستنى تێدا نیه.
ئه‌و رێنوێنیانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رۆژى 24ى ئایار/ مایۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌كراوه كه نوسراوه‌كه له 21ى ئایار/ مایۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رێنوێنییه‌كان به‌م شێوه‌یه: