ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكراى كرد كه 40 رۆژ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى ئایار/ مایۆ، چنار جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به "وشه"ى راگه‌یاند، له ڕۆژى 18ى نیسانه‌وه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ئاماژه‌ى دا، هۆكارى كۆنهبوونهوهكان دیار نییه، به‌ڵام به‌رنامه هه‌یه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆ ببێته‌وه و قایمقامى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت بانگێشت بكرێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر راى گه‌یاند، بانگێشتى قایمقامى هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن به‌مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى كاروباره‌كانیان و چۆنیه‌تیى چاودێریكردنى بازاڕه‌كانه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كه رۆژى 18ى نیسان به‌ڕێوه چوو، باسكردن بوو له پڕۆژه‌ى چه‌كى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئاراسته‌كردنى بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران.
به‌پێى پێڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێت هه‌فتانه یان 15 رۆژ جارێك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی كێشه ناوخۆیییه‌كانى حكوومه‌تى خۆجێى بكه‌ن.