سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر راى گه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى ئهمپێرهكانى كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلییه‌كان دیارى ده‌كرێت، هاوكات له شارى سلێمانى نرخى هه‌ر ئهمپێرێكى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له نێوان 3500 بۆ 5 هه‌زار دینار دیارى كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى ئایار/ مایۆ، قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر به "وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته له هه‌ولێر نرخى ئه‌مپێرى كارباى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیارى نه‌كراوه.
زیاتر گوتى، له چه‌ند رۆژى داهاتوو خشته‌ى پێدانى كاره‌با له كۆنترۆڵى كاره‌با وه‌رده‌گرین و دواتر نرخى ئهمپێرهكانى كاره‌با دیارى ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ى دا، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م مانگه نرخه‌كه‌ى زیاد نه‌كرێت و وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه، به‌ڵام زیادكردنى ئه‌و پاره‌یه پێوه‌ندى به پێدانه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى هه‌یه، چونكه مۆلیده‌كان ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كه‌نه‌وه كه كاره‌باى نیشتمانى نییه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى سلێمانى بڕیار درا كه به‌پێی ئه‌و بڕه سعاته‌ی كاره‌با له مانگی ڕابردوو دراوه‌ته هاووڵاتییان، بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك 3500 بۆ 5 هه‌زار دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك وه‌رده‌گیرێت.
هاوكات بۆ مانگى ره‌مه‌زان خشته‌ى پێدانه‌وه‌ى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیارى كراوه و بڕیاره هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وان كاره‌با بده‌نه‌وه به هاووڵاتییان.