گه‌وره كۆمپانیای جیهانی گووگڵ ئه‌پێكی نوێ پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، ئه‌م ئه‌په‌ش سوودی بۆ مامۆستایان و قوتابیان هه‌یه له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا.
(Classroom) ناوی ئه‌په تازه‌كه‌ی كۆمپانیای گوگڵه كه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌و مامۆستا و قوتابییانه‌ی كه به گرووپ یاخود له بواری توێژینه‌وه كار ده‌كه‌ن و له شوێنێكی دوورن و به ئاسانی به یه‌كتر ناگه‌ن و زانیاری به یه‌كتر بده‌ن له هه‌موو جیهانه‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ده‌توانن له بواری فێركردن به‌كاربێنن بۆ پێشكه‌شكردنی وانه و بابه‌ته‌كانیان.
ئه‌م ئه‌په‌ی كۆمپانیای گوگڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به‌سوودی پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌ران و مامۆستایان كردووه بۆ پێشكه‌شكردنی وانه و ڕێكخستنی قوتابییه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن بابه‌ته‌كانی ڕۆژانه زیاد بكه‌ن به‌شێوه‌ی نووسین و وێنه و ڤیدیۆ.
ئه‌م ئه‌په له ڕێگه‌ی ئه‌پی تایبه‌ت به‌خۆی كه بۆ ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته كارده‌كات، به‌كار هێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.