له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، هه‌میشه باسی ئه‌و جۆره خواردن و خواردنه‌وانه ده‌كرێ كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی كاتی رۆژووه‌كه وه‌زه‌ت هه‌بێ و ڕێگر بێت له زوو تینووبوون و زوو برسیبوون، به‌ڵام پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت، كام خواردنه بۆ جه‌سته پێویسته.
به‌پێی ڕێنمایی پزیشكی، ئه‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو سفره‌یه‌ك له ئێواراندا هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و چه‌ندان سه‌عات رۆژووه بۆ جه‌سته بكاته‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌وزه چونكه پرییه‌تی له ئاو و جه‌سته زۆری پێویست به‌و جۆره ئاوه‌یه كه به هێمنی له جه‌سته‌دا ده‌توێته‌وه، به تایبه‌تی خه‌یار و كاهو (خه‌س).
دووه: شۆربا، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به شله‌مه‌نیی و گه‌رمییه‌كه‌شی هۆكاره بۆ ئاماده‌كردنی گه‌ده به خواردن، بۆیه پێویست پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به خواردن بكه‌یت، قاپێك شۆربا بخۆیته‌وه.
سێیه‌م: هه‌رگیز سووده‌كانی خورما ته‌واو نابێ، به تایبه‌تی بۆ ڕۆژووگران كه هیچ شتێك بری ناگرێته‌وه. لێره‌دا كلیك بكه تا بزانی بۆچی ده‌بێ به خورما ڕۆژوو بشكێنی.
چواره‌م: شیر زۆر گرنگه بۆ ڕۆژوو، پڕییه‌تی له كالیسیۆم و پرۆتین و خۆراكی پارێزگاری له به‌كتریا و سوودێكی زۆریش به كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌گه‌یه‌نێ، به‌تایبه‌تی بۆ ژه‌می ئێواره چونكه به كاتێكی كه‌م خواردنێكی زۆر ده‌خۆی.
پێنجه‌م: میوه به گشتی كار له‌سه‌ر ته‌ڕكردنه‌وه‌ی جه‌سته پێدانی وزه‌ی پێویست ده‌كات، شووتی و پرته‌قاڵ و ئه‌نه‌ناس گرنگترین ئه‌و میوانه‌ن كه بۆ ڕۆژووگران گرنگن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، پێویسته خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌یاد نه‌كرێ، به‌ڵام به‌سه‌ریه‌كه‌وه نا.