ئەو دەرمانانەی قەبزی دروست دەكەن

:: PM:06:43:28/05/2017 ‌

زۆر كێشەی تەندروستی هەن قەبزی دروست دەكەن كە رەنگە یەكێك لە هۆكارەكانی كاری ریخۆڵەكان و قۆڵۆن و رێكە و كۆم بێت، ئەگەرچی هەندێ حاڵەت هەیە كە هۆكاری قەبزبوون بۆ چەند جۆرە دەرمانێك دەگەڕێتەوە كە بۆ چارەسەری چەند نەخۆشییەك بەكار دەهێندرێت.

بەپێی ماڵپەڕی "ویب مید"ی بێجگە لە هەندێك نەخۆشی كە قەبزی دروست دەكەن وەك شێرپەنجەی قۆڵۆن و شەكرە و قۆڵۆنی دەماری و دووگیانی ئافرەت، هەندێگك جۆر دەرمان هەن وەك كاریگەری لاوەكی قەبزی دروست دەكەن وەك ئەوانەی خوارەوە:
*دەرمانی سووتانەوەی گەدە وەك دژە ترشی.
*هەندێك جۆری دەرمانی خەمۆكی.
* هەندێك جۆری دەرمانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.
*میزپێكەرەكان.
*دەرمانی رەقبوونی ماسولكەی كەناڵی هەرس.
*حەبی ئاسن بۆ چارەسەركردنی چەند جۆرێكی كەمخوێنی.
*دەرمانی پەركەم.
*هێوركەرەوەكان وەك مۆرفین و كۆدین.

بۆ چارەسەركردنی ئەو جۆرە قەبزییەی لە دەرمانوەرگرتن بۆت دروست دەبێت پێویستە بەدوای شوێنگرەوەیان بگەڕێیت، چونكە قەبزی بێجگە لە ئازار و بێزاركارییەكەی، كێشەی تری تەندروستی دروست دەكات وەك خوێنبەربوونی كۆم و ناسوور و هیتریش.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل