جێمس كامیڕۆن ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی ناوداری جیهانی تایتانیك به دزینی بیرۆكه‌ی فلیمه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی كرێكارێكی دروستكردنی كه‌شتی به‌ناوی ستیڤن كامینجۆ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر جێمس كامیڕۆن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی فیلمی تایتانیك تۆمار ده‌كات و به‌وه تاوانباری ده‌كات كه بیرۆكه‌ی فیلمی "تایتانیك"ی له‌و دزیووه.
كامینجو داوای بڕی 300 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كات، هاوكات 1%ی داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌وێت هه‌ر له رۆژی نمایشكردنییهوهتاوهكو ئه‌مڕۆ.
فلیمی سینه‌مایی تایتانیك به یه‌كێك له پڕ داهات ترین به‌رهه‌مه سینه‌ماییه جیهانیه‌كان ده‌ناسرێت و به پله‌ی دووه‌م دێت له دوای فیلمی سینه‌مایی ئاڤاتار ، كه به‌رهه‌می هه‌مان ده‌رهێنه‌ره.
فیلمی تایتانیك بۆیه‌كه‌م جار له ساڵی 1997 له سینه‌ماكانی جیهان نمایش كرا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له جیهاندا په‌یدا كرد، ته‌نانه‌ت له دوای ٢٠ ساڵ و تا ئێسته‌ش زۆرتریین بینه‌ری هه‌یه، فیلمه‌كه له پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناودار لیۆناردۆ دی كابریۆ و كیت وینسلت و له سیناریۆ و ده‌رهێنانی جیمس كامیڕۆنه و فیلمه‌كه 11 خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێناوه.