ئوسترالیا سوپه‌رماركێتێكی فرۆشتنی خواردنی كردوه‌ته‌وه و ناوی سوپه‌رماركێتی رێگریكردن له به فیڕۆدانی خواردنی لێناوه سیسته‌مى سوپه‌رماركێته‌كه وایه چه‌ند خواردنت پێویسته بیبه و ئه‌وه‌ی پێ ده‌كرێت بیبه‌خشه.
سوپه‌رماركێته‌كه به "ئۆز" ناسراوه و له لایه‌ن بازرگانێك كه له دایكبووی باشوری ئافریقایه دامه‌زرێندراوه و به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌فیڕۆدانی خواردن.
دامه‌زراوه‌ی خێرخوای " ئۆز" له ساڵی 2004 دا له‌لایه‌ن " رۆنی كان" له ئوستوراڵیا دامه‌زرێندرا و ئه‌وه‌ی پاڵی به‌م خانمه‌وه نا ئه‌م كاره بكات ئه‌و بڕه گه‌وره‌یه بوو له خۆراكی جۆراوجۆر كه له بۆنه‌كانی میوانداریدا به‌فێرۆ ده‌درێن.
له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابردوودا ، دامه‌زراوه‌ی " ئۆز" خواردنی له سه‌دان رێستورانت و چێشتخانه‌دا به‌ده‌ست گه‌یشتووه و پتر له 60 ملیۆن ژه‌مه خواردنی گه‌یاندووه‌ته كه‌سانی هه‌ژار له سه‌رانسه‌ری ئوستوراڵیادا.
دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی " ئۆز" ئێسته یه‌كه‌م سوپه‌رماركێتی له شاری "سدنی" كردووه‌ته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن و رێگریكردن له فڕێدانی خواردنی هه‌مه چه‌شن و به‌كار هێنانه‌وه‌یان.
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و سوپه‌رماركێته ده‌ڵیت، ئه‌م خواردنانه‌ی له‌م سوپه‌رماركێته‌دا هه‌ن له سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی خواردن و كۆمه‌ك به‌خشانمانه‌وه نێردراون زیاتر له 500 كۆمه‌ك به‌خش هه‌ن ئه‌وانه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه ئه‌و خواردنانه‌مان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن.
ئه‌م پرۆژه‌یه یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه له به‌فیڕۆنه‌دانی خواردن له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌پێى داتاكانى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌ك له‌سه‌ر سێی خواردن به فیڕۆ ده‌درێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئوستوراڵی به به‌فیڕۆدانی خواردن ناسراوه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت به فیڕۆدانی خواردن ساڵانه به‌های 15 ملیار دۆلار له‌سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.