یاریگەیەك لە دەوری درەختێكی 100 ساڵە دروست كرا

:: PM:09:54:28/05/2017 ‌

لە پێشهاتێكی دەگمەن و سەیردا، یاریگەیەك بۆ قوتابخانەیەكی تۆپی پێی پەكین، لە چوار دەوری درەختێكی تەمەن سەد ساڵە ڕۆ نرا، كە  ئەو درەختە تەمەنی دەگاتە سەد ساڵ.

قوتابخانەی یۆكای، لە پەكینی چین، ئەو یاریگەیەكی بە دەورەی درەختەكەدا دروست كرد و دەبێ یاریزانانی قوتابخانە بە چواردەوری یاریگەكەدا را بكەن و گۆڵ تۆمار بكەن.

بە پێی ڕێساكانی چین، نەدەبوو ئەو دارە هەڵبكەنرێت، بە هۆی گەورەیی تەمەنییەوە، بۆیە قوتابخانەكە ناچار بوو یاریگەكە دروست بكات و دارەكە بكەوێتە ناوەڕاستییەوە، كە دیمەنێكی سەیر و ناوازە و سەرنجڕاكێشی بە یاریگەكە داوە.

بۆ زانین، چین لە رووی تۆپی پێوە ئاستی وەك پێویست نییە، هەرچەندە لە رووی دانیشتووانەوە گەورەترین وڵاتی دنیایە، بەڵام لە یارییە تاكەكان و ئۆلیمپییەكاندا زۆرترین جار پلەی یەكەمی بە دەست هێناوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د