لە پێشهاتێكی دەگمەن و سەیردا، منداڵێكی سێ مانگە، لەو كاتەی لە باوەشی دایكیدایە و دایكی دەستی دەجووڵێنێتەوە، دەڵێ خۆشم دەوێیت.
ئەو ڤیدیۆیە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە، بە جۆرێك دەیان كۆمێنت و بۆچوونی جۆراوجۆری لەسەر دراوە، بە تایبەت كە ئەو منداڵە زۆر بچووكە و تەمەنی 3 مانگانە، واتە تەنیا سێزدە هەفتەیە.
لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت كە منداڵەكە نیمچە گفتوگۆ لەگەڵ دایكی دەكات و لێی تێ دەگات، دایكی بە منداڵەكە دەڵێ خۆشم دەوێیت، ئەوەیش وەك پەیامێكی ناخی، بەڵام منداڵەكە دایكی تووشی شۆك دەكات، ئەو كاتەی هەمان دەستەواژە دووبارە دەكاتەوە و پێی دەڵێ خۆشم دەوێیت.