ئامێری فڕینی تاكەكەسی بە سەركەتوویی تاقی كرایەوە

:: PM:02:15:09/10/2016 ‌
كۆمپانیای JetPack Aviation بۆ سێیەم جار، هەستا بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی ئامێری فڕینی تاكەكەسی لە ئاسمانی مۆناكۆ، بێ دروستبوونی هیچ كێشەیەك بۆ ئامێرەكە.

كۆمپانیاكە نموونە نوێیەكەی ئەو ئامێرە بەرهەمهێنراوەی ناوناوە JB-10 و ئەو كەسەش كە بۆ تاقیكردنەوە بە ئامێرەكەوە فڕی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دێیڤد مایمان بوو.

ئامێرەكە بە دوو بزوێنەری تۆربۆ كار دەكات و خێرایییەكەی 88kphە و رێژەیەكی كەمتری سووتەمەنی پێویستە بەراورد بە نموونەكانی پێشتر.

وشە/ rt. و: ئەهمەد كەیفی



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی