ئەمەریكا كۆمپیوتەر لە نێو فڕۆكەكان قەدەغە دەكات

:: AM:09:15:29/05/2017 ‌

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكا "جۆن كیلی" ئاشكرای كرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا یاوەریكردنی كۆمپیوتەری لاپتۆپ و بوونیان لە نێو فڕۆكەكان بە تەواوی قەدەغە دەكات، بۆ هەر فڕۆكەیەك كە گەشتی ئەمەریكا بكات.

جۆن كیلی لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاوتوێی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسایشی فڕۆكە و فڕۆكەخانەكان دەكات، بۆیە ڕێوشوێنی پشكنین توندتر دەكات و بوونی كۆمپیوتەر لە نێو فڕۆكەكان بە تەواوی قەدەغە دەكات.

هەروەها گوتی، ئەمە ئەو شتەیە كە تیرۆریستەكان زۆر پێیان ناخۆشە، چونكە ئەوان پلانیان هەیە فڕۆكەكان لەكاتی گەشتكردن بخەنە خوارەوە، بەتایبەت دەیانەوێ فڕۆكەیەك پڕ بێ لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی ئەو كردە تیرۆریستییەی تێدا ئەنجام بدەن.

لە مانگی ئادار/مارسەوە حكوومەتی ئەمەریكا فەرمانی دەركرد كە بوونی هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی قەبارە گەورە لە نێو ئەو فڕۆكانە قەدەغەن كە دەچنە ئەمەریكا و یان فڕۆكەی سەر بە هێڵەكانی ئاسمانی ئەمەریكان.

كیلی ئاماژەی دا، بەردەوامین لە چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاریییەكان، بۆیە ئاستی ئاسایشی فڕۆكە و گەشتە ئاسمانییەكان بەرزتر دەكەینەوە، لەلایەكی ترەوە ئۆسكار مۆنوز سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای یونایتد ئایرلاینزی ئەمەریكا لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمپانیاكەی گوتی، هەرچی بڕیارێك بدرێ ئێمە بە تەواوی پابەندین پێوەی.

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د