مانچستەر یونایتد داوای ئەم یاریزانەی لە ئینتەر میلان كردووە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ بەپرسانی یانەی ئینتەر میلان كردووە بە مەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ ئیڤان بریسیچی ئەستێرەی كڕواتی.
وارگەی (میدیاسێت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی ئینتەر میلان لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە بریسیچ داوای 55 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد كردووە.
بڵاویشی كردەوە كە یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی تا ئێستا نرخەكەی گەیاندووەتە 45 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەرپرسانی یانەی ئینتەر پێداگیری دەكەن كە بە كەمتر لە 55 ملیۆن ئەو یاریزانەیان نافرۆشن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ئینتەر میلان پێشتر لە ساڵی 2015 بە بەهای 19 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ پریسیچ لە یانەی ڤوڵفسبۆڕگی ئەڵمانی ئیمزا كردبوو، بۆیە نایانەوێ بە زیاتر لە دوو هێندەی نرخەكە بیفرۆشنەوە.
رۆژنامەكە لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر تەواوی خاڵەكانی گرێبەستەكە لەگەڵ پریسیچ رێككەوتوون و كارەكانیان بڕاندووەتەوە، گرێبەستەكە بۆ ماوەی چوار ساڵە و مووچەی ساڵانەكەشی دەگاتە 7 ملیۆن یۆرۆ، تەنیا ئەوە ماوە یانەی ئینتەر میلان ئۆكەی رۆیشتنی پێ بدات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم