ئایا رۆناڵدۆ چاوەڕێی منداڵی دووەمی دەكات؟ دایكی وەڵام دەداتەوە

:: AM:11:41:29/05/2017 ‌

دۆلۆریس سانتۆسی دایكی ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە بەم دواییە لەبارەی كوڕەكەیەوە بڵاو كرابووەنەوە سەبارەت بە لە دایكبوونی منداڵی دووەمییەوە.

بەم دواییە رۆژنامەكان بڵاویان كردەوە كە رۆناڵدۆ ئارەزوو دەكات منداڵی دووەمی بهێنێتە دنیاوە، بەڵام تا ئێستاش دیار نییە كە بەهەمان شێوەی منداڵی یەكەمی لە دایكێكی نەناسراوە دەبێت یانیش لە خۆشەویستەكەی ئێستا جۆرجینا رۆدریگیز دەبێت.

لەمبارەیەوە دۆلۆریس رایگەیاند كە هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی منداڵی دووەمی رۆناڵدۆوە هاتوونەتە بڵاو كردنەوە دوورن لە راستییەوە، رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكانی خۆمەوە رۆناڵدۆ جارێكی تر بەهیچ شێوەیەك نابێتەوە باوك.

لەچەند رۆژی رابردووشدا لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) دووبارە دەنگۆی لەدایكبوونی منداڵی دووەمی ئەو باشترین یاریزانەی جیهان هاتبووە بەرباسەوە بەهۆی ئەوەی دەزگیرانەكەی لەكاتی وێنەكەدا دەستی لەسەر سكی دانابوو، رۆژنامەكان ئەمەیان وەك ئاماژەیەك بۆ سكپڕی جۆرجینا لە رۆناڵدۆ هەژمار كردبوو.

بەڵام دۆلۆریسی دایكی رۆناڵدۆ بەم لێدوانەی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە و جەختی كردەوە كە كوڕەكەی جارێكی تر منداڵ ناهێنێتە دنیاوە.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م