ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و زۆریی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریانه، ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ به فه‌رمی داخستنی خۆی ڕا بگه‌یه‌نێ.
له لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانی خۆیان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، بڵاوی كرده‌وه كه به هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه، ئه‌و ناوه‌نده ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ "ئەندێشە وەک ئەم شوێنەی ئێسته بمێنێتەوە، چی لە توانادایە هەر یارمەتییەك پێشكەشمان دەكات ئێمە سوپاسی دەکەین"
هه‌ژار مه‌جید سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ناوه‌نده به "وشه"ی گوت، ئه‌گه‌رچی ئێمه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی داخستنی ئه‌ندێشه ڕاده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام هه‌وڵێكی ڕژد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانمان بۆ چاره بكرێ و نه‌یه‌ڵن دابخرێ.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م، لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەموو ڕوونکردنەوەیەک له‌سه‌ر هۆكاری داخستنی ناوه‌ندی ئه‌ندێشه بدرێت و تێیدا ماڵئاوایی له خوێنه‌رانی خۆیان بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندێشه ده‌ڵێ، ئێمە بۆ دانەوەی قەرزەکانمان و بەڕێکردنی ئیلتیزاماتەکانی هاوڕێیانی نووسەر و وەرگێڕم، هەموو کتێب و ڕەفە و مێز و کورسی و هەموو شتێکی ئەندێشە بە نرخی هەرزان دەفرۆشین.
ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كراوه‌ته‌وه و سه‌تان كتێبی له‌چاپ داوه و دوو لقی هه‌یه، سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له سلێمانییه كه له هه‌ردووكیان جگه له كتێبفرۆشتن، قاوه‌خانه‌یه‌كیش بوون بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و سازدانی كۆڕ و سیمینار و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك بۆ منداڵان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و پاڵه‌په‌ستۆی قه‌رزه‌وه، دایده‌خه‌ن.