میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد لە شەڕ و
پێكدادانی نێوان هێزەكانیان لە سنووری نێوان ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان و توركیا لەگەڵ
هێزێكی نەناسراو، ژمارەیەك پاسدار كوژراون و بریندار بوون.
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئێران ئەمڕۆ دووشەم، بە فەرمی داوای لە توركیا كرد كە وەڵامێكی بۆ ئەو هێرشە هەبێت
كە لە خاكەكەیەوە كراوەتە سەر هێزەكانی ئێران.
پێشتر قاسم رەزایی فەرماندەی پاسەوانی سنووری
ئێران، توركیای بە هۆكاری ئەو كێشەیە تۆمەتبار كردبوو.
بەهرام قاسمی ئەو لێدوانەی میدیاكانی توركیای
رەت كردووەتەوە كە گوایە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنووری ئێران چالاكی
دەكەن.
هەركام لە حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی
دیموكراتی كورستانی ئێران، هەواڵی شەڕ و پێكدادانەكەی سەرسنووری ورمێیان لە ماڵپەڕەكانیان بڵاو كردوەتەوە و هیچ كامێكیشیان بەرپرسیارییەتی
ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دوو كەس لە هێزەكانی
ئێران كوژراون و حەوت كەسی تریش بریندار بوون. یەكێك لە كوژراوان فەرماندەیەك بووە
بەناوی "محەمەدرەزا فیروزی" ئەوەی تریشیان پلەدارێكی تر بووە بە ناوی
"محەممەدرەزا فەرەحی" و حەوت كەسی تریش بریندار بوون كە بەشێكیان پلەدارن.