بڕیاره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆ ببێته‌وه و قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر بانگێشتى كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئایار/ مایۆ، چنار جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به "وشه"ى راگه‌یاند، رۆژى 30ى ئایار/ مایۆ كه ده‌كاته سبه‌ى، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتى، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر تایبه‌ته به قسه‌كردن له‌سه‌ر كارى حكوومه‌تى خۆجێیى هه‌ولێر بۆ مانگى ره‌مه‌زان و چاودێریكردنى بازاڕ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر گوتى، بڕیاره بۆ كۆبوونه‌وه‌كه قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كه‌ی كارگێڕیى شاره‌كه بانگێشت بكرێت.
بڕیارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه دوێنى "وشه" هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه زیاتر له 40 رۆژه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له 18ى نیسان به‌ڕێوه چوو كه گفتوگۆى له‌باره‌ى چه‌كى بانكى و مووچه‌ى پاشه‌كه‌وت كرد.