له بازگه نافه‌رمییه‌كانیاندا، میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاتر وه‌ك سه‌رانه له شۆفێرانی كورد.
بازرگانان و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رانه و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و له‌وه‌ته‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانیشه، ئه‌م سه‌رانه‌یه زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌شێك له شۆفێرانی وا لێ كردووه ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌یان بن، له كاتێكدا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیاله چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مان ده‌كه‌ن، بۆیه ته‌نگژه‌یه‌كی تری ئابووریی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دروست بووه.
مه‌حموود ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له نوێنه‌رانی بازرگانانی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، زیاتر له 50 بازرگانی ناوچه‌كه له‌م ساڵدا وازیان له‌وه هێناوه باره‌كانیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیاله بكه‌ن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پێویستی زۆریان به خۆراكی وشكه‌ی ئێرانه له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و مونزرییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: زیاتر له جارێك به‌رپرسانی گه‌رمیان و دیاله‌شمان له‌وه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی پاره و سه‌رانه‌ی زۆر له شۆفێران وه‌رده‌گرن، به‌ڵام سوودی نه‌بووه.
ره‌ئووف محه‌مه‌د كه شۆفێری مه‌رزی په‌روێزخانه و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باری ده‌برد بۆ شاره‌بان، ئێسته وه‌ك خۆی بۆ "وشه"ی دركاندی كه وازی له كاره‌كه‌ی هێناوه و له‌ناو كه‌لاردا كار ده‌كات. ئه‌و شوێنی بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دیاری كرد به تایبه‌ت له ده‌روازه‌ی سه‌عدیه و له نزیك سه‌رپردی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له نێوان خانه‌قین و شاره‌بان پاره له شۆفێران وه‌رده‌گرن.
به‌گوته‌ی ئه‌و شۆفێره، پێشتر بۆ هه‌ر بارێك نزیكه‌ی 50 هه‌زار دینار له شۆفێر وه‌رده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر باریشی پێ نه‌بوایه، لانی كه‌م 10 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرا.
شۆفێرێكی كه‌لار كه له "ترسی گیانی" نه‌ویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه بۆ " وشه" ئاشكرای كرد، ماوه‌ی چوار رۆژه هاتنی ره‌مه‌زان و خواستی هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتی دیاله له لایه‌ن ئه‌و گرووپه میلشیاكانه‌وه قۆستراوه‌ته‌وه و بۆ هه‌ر بارێكی رۆیشتوو له‌مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و مه‌نزریه‌وه 75 هه‌زار وه‌رده‌گرن له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌وپه‌ری نه‌ده‌گه‌یشته 50 هه‌زار دینار.
ئه‌وه‌شی دركاند، ئه‌گه‌ر بزانن هه‌ر شۆفیرێك كورده، چ به‌شێوه بێ یاخود ئاخافتن، زیاتر ماندووی ده‌كه‌ن و دوای ده‌خه‌ن.
به هۆكاری ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گرووپی جیاجیا پێك هاتووه، به‌شێكی زۆر له میلشیا شیعه‌كان خۆیان به‌بێ تاوان ده‌زانن له‌و راووڕووته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستیان داوه‌تێ.
كه‌ریم عه‌لی جێگری پارێزگاری دیاله بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، بازگه‌ی سه‌فره دانراوه كه یه‌كجار گومركی شمه‌ك بكات، ئه‌وانی تر نا یاساین .
ناوبراو كه كورده باسی له‌وه كرد، زۆربه‌ی گرووپه جیاوازه‌كانی حه‌شد، خۆیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن له و بازگه نافه‌رمییانه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی