ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دا كۆ ببێته‌وه و به‌شێكى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌كرێت به كێشه ناوخۆیییه‌كانى ئه‌و حزبه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى ده‌ستى كه‌وتووه، بڕیاره رۆژى پێنجشه‌م 1ى حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه به‌ڕێوه بچێت و به‌پێى گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، به‌شێكى سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به كێشه ناوخۆیییه‌كانى ئه‌و حزبه.
سه‌رچاوه‌كه راى گه‌یاند، داوا كراوه كه ته‌واوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بن و قسه له‌باره‌ى كێشه ناوخۆیییه‌كان بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى حزبه‌كه و تا ئێسته ته‌واوى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه دیارى نه‌كراوه.
زیاتر گوتى، بڕیار دراوه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى روونكردنه‌وه بده‌ن له‌باره‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌شت خاڵییه‌كه كه ماوه‌ى دوو هه‌فته ده‌بێت پارتى به ئه‌رێنى وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى زانیارى زیاترى له‌باره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه لا نه‌بوو، به‌ڵام راى گه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك پرسى تر هه‌ن باسیان ده‌كرێت.
یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له كاتێكدا یادى دامه‌زراندنى ده‌كاته‌وه كه باڵێكى تر‌ى به‌ناوى بڕیارى ناوه‌ند لێ جیا بووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستانه، به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش واى كردووه كه كێشه ناوخۆیییه‌كانى یه‌كێتى به هه‌ڵپه‌سێردراوى بمێنێته‌وه.