ئەندامێكی پارتی چاكسازی توركمانی كوژرا

:: PM:03:33:29/05/2017 ‌

ئەندامێكی پارتی چاكسازی توركمان دوای برینداربوونی لە خورماتوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا و جێگری سەرۆكی پارتەكەش دەڵێت ئەو كەسەی تەقەی لێ كردووە گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 29 ئایار/ مایۆ، مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو 26/5/2017 لە بازگەی خورماتووەوە تەقە لە پاسەكەیان كرا و بەم هۆیەوە ئەندامێكی كۆنگرەی پارتی چاكسازی توركمان بریندار بوو، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی دەڵێت، ئەو كادرەی پارتی چاكسازی ناوی حەیات سەفائەدین عەبدە كە جێگری لقی (بەلەدرووز)ی پارتی چاكسازیی توركمان بووە و ئەمڕۆ دووشەم 29/5/2017 لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

مونا زیاتر گوتی، لەسەر دۆسیەی تەقەكردن لەو پاسە، كەسێك گیراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە، ئەو كەسەی تەقەی كردووە كارمەندێكی ئاسایشە.

بڕیارە سبەی لە بارەگای پارتی چاكسازی توركمانی لە شاری هەولێر، پرسە بۆ ئەو ئەندامەیان دابنرێت.





وشە - رامیار جەواد