له هه‌فته‌ی 40ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ماده‌یه‌ی به له‌شى منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌وه كه له هه‌فته‌ى 19 دووگیانى به له‌شى نووسابوو، هه‌روه‌ها دایك نابێت بڵێت به كۆتاهاتنى ئه‌م 40 هه‌فته‌یه، له دایكبوونه‌كه دره‌نگ كه‌وتووه، به‌ڵكو ده‌بێت تا 42 هه‌فته چاوه‌ڕوان بێت
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 40ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، هه‌فته‌ی كۆتایییه كێشی كۆرپه‌ڵه به‌نزیكه‌ی 3.5 كیلۆگرام ده‌بێت، نزیكه‌ی 50 سم درێژ ده‌بێت، لێره‌دا ئه‌و ماده سپییه په‌نیرییه‌ی كه له‌شی كۆرپه‌ڵه‌ی داپۆشیبوو (كه له هه‌فته‌ی 19 دروست بووبوو) نامێنێت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌فته‌یه له‌وانه‌یه كه‌مێك درێژ بێت، ئه‌مه‌ت له بیر بێت كه ماوه‌ی ته‌واو بۆ منداڵبوون ته‌نیا خه‌مڵاندنه، هه‌ر منداڵێك له ماوه‌ی خۆی ده‌بێت، له‌م هه‌فته‌یه ته‌نیا پشوو بده (له‌گه‌ڵ خۆت باش به!)، مه‌ڵێ ماوه‌ی دووگیانیم به‌سه‌ر چووه، تۆ هێشتا له ماوی ئاسایی دووگیانیت، ئه‌وكات ماوه‌ی دووگیانیت به‌سه‌ر چووه كه 42 هه‌فته‌ت ته‌واو كردبێ.