خاتوونه گۆرانیبێژ جانێ حه‌یران له دایكبووى ساڵى 1979ى شارى ئامه‌د. به‌هۆى گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانى حكوومه‌تى توركیا، په‌ناهه‌نده‌ى رووسیا بووه و له‌وێوه ستران ده‌چڕێت. له دیمانه‌یه‌كىدا كه ڕۆژی چوارشه‌م یه‌كی حوزه‌یران له هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" بڵاوده‌كرێته‌وه، جانێ وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه و تیشك ده‌خاته سه‌ر بواره هونه‌رییه‌كه‌ی خۆی.
له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێسته به‌ته‌نیا ده‌ژیم و ماوه‌ى 19 ساڵه له هاوژینه‌كه‌م جیا بوومه‌ته‌وه، كچێكم هه‌یه به ناوى "دیلان"، كچه‌كه‌م ئێسته ته‌مه‌نى 18 ساڵه و ئه‌مانه‌تى خوشكه‌كه‌م كردووه له شارى كۆڵن له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین.
له وه‌ڵامی پرسیاری: "ئه‌گه‌ر ئێسته كه‌سێك داوات لێ بكات، ئاماده‌ى جارێكى تر ژیانى هاوسه‌رى پێك بێنیته‌وه؟" گوتی: "تا ئێسته بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه بچمه ناو ژیانێكى تر و دووباره ده‌ست به ژیانێكى نوێ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام بۆ داهاتوو نازانم چۆن و چى ده‌بێت، ئه‌وه پێوه‌ندى به قسمه‌ت و نسیبه‌وه‌یه".
محه‌مه‌د جه‌مال