دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڕه‌كێكى شارۆكه‌ى سۆران منداڵێكى ته‌مه‌ن چوار رۆژه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بوونى سۆران ده‌ڵێت، منداڵه‌كه ئه‌شكه‌نجه دراوه كه ته‌مه‌نى ته‌نیا چوار رۆژ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئایار/ مایۆ، مهاباد دلاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له دایك بوونی سۆران به "وشه "ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو كۆرپه‌یه‌كى چوار رۆژی به ره‌گه‌ز كوڕ له لایه‌ن پۆلیس گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه گه منداڵه‌كه گیانی له ده‌ست نه‌دابوو، به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو.
زیاتر گوتى، ئه‌مساڵ یه‌كه‌م حاڵه‌ته منداڵی دۆزراوه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بوونى سۆران.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران بۆ "وشه" ى راگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی نێوان ژن و مێردێك منداڵه‌كه فڕێ دراوه و له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كه‌یانیانه‌وه پۆلیس ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه.
پۆلیس راى گه‌یاند، دوای پڕ كردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ك منداڵه‌كه به كه‌س و كاری درایه‌وه.
سۆران – موڕشید برادۆستی