زیانه‌كانی نێرگه‌له هێشتا له زیانه‌كانی جگه‌ره زیاتره، له هه‌مان كاتدا زۆرێك له‌وانه‌ی كه خۆیان به جگه‌ره‌كێش نازانن، نێرگه‌له ده‌كێشن و وا هه‌ست ناكه‌ن ئالووده‌ی خوویه‌كی خراپ بوون كه زیانی بۆ ته‌واوی به‌رنامه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه.
ناونیشانی بابه‌ته‌كه بریتییه له‌وه‌ی نێرگه‌له زیان به سێكس ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه زۆرێك له خه‌ڵك ته‌نیا به‌و ناونیشانه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كه‌ی بكه‌ن، له كاتێكدا نێرگه‌له جگە لە لاوازکردنی لایەنی سێکسی، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، پووك، لێوه‌كان و كۆئه‌ندامی میز.
ئه‌وانه‌ی كه نێرگه‌له ده‌كێشن، پێنج ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سی ئاسایی تووشی كلۆربوونی ددانه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م ده‌بن و هه‌میشه كه سه‌یریان ده‌كه‌ی، لێویان هه‌ڵئاوساو دیاره و ڕه‌نگیان وشك بووه‌ته‌وه.
جگه له‌مانه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن زیاد ده‌كات و سیسته‌می خوێنبه‌ربوون و خوێن مه‌ین تێك ده‌دات.
مه‌ترسییه‌كی تری نێرگهكه، تووشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی پێست و وشكبوونه‌وه‌ی، به تایبه‌تی له ده‌سته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ.
نێرگه‌له ته‌نیا مه‌ترسی بۆ ئه‌و كه‌سه نییه كه ده‌یكێشێ، به‌ڵكو دووكه‌ڵه‌كه‌ی كه له ڕێی هه‌ناسه‌ی ئه‌وی تره‌وه دێته ده‌ر، ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به تایبه‌تی نه‌خۆشیی سیل.
خانمانی دووگیان ئه‌گه‌ر نێرگه‌له بكێشن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌كه‌ی سكیان ده‌كات و لاوازی ده‌كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شیرهكهشیان ده‌كات و ڕێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه و تووشی هه‌ناسه‌بڕكێیان ده‌كات.