رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵانه حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه ده‌مرن و رای گه‌یاند، خه‌رجی به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی توتن، ترلینۆنێك و ٤٠ ملیار دۆلار له ئابووری ساڵانه‌ی جیهان زیاتره.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوایین راپۆرتیدا ئاشكراى كردووه، به‌رهه‌مه‌كانی توتن و پاشماوه‌كانی رێگه بۆ پیسبوونی ژینگه خۆش ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كراوه كه له دروستكردنی هه‌ر سێ سه‌ت دانه جگه‌ره، كارتۆنێك و نیوو ده‌بێته هۆكاری له ناوچوونی نه‌مامێك و راگه‌یه‌ندراوه كه له جیهاندا رۆژانه ١٠ تا ١٥ ملیار جگه‌ره ده‌فرۆشرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ساڵانه حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی توتنه‌وه ده‌مرن كه جگه‌ره یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی مرۆڤ.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا كه ئاژانسى
ئانادۆڵۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه هاتووه، خه‌رجی به‌كارهێنانى به‌رهه‌مه‌كانی توتن، تڕلیۆنێك و ٤٠ ملیار دۆلار له ئابووری ساڵانه‌ی جیهان زیاتره.
هۆشداری دراوه كه له ساڵی ٢٠٣٠ به‌ولاوه رێژه‌ی ئه‌و مردنانه‌ی به‌هۆیه‌وه جگه‌ره‌وه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان تۆمار ده‌كرێت ده‌گاته ٨٠ سه‌دا.