بە وێنە...ماڵی كولتووری لە زاخۆ كرایەوە

:: PM:12:03:31/05/2017 ‌

 

بە مەبەستی برەودان بە كەرتی گەشتوگوزار، شەوی رابردوو ماڵی كولتووری لە شارۆكەی زاخۆ كرایەوە كە بە دیزانێكی كوردەواری دروست كراوە.

 

عادل خێركی خاوەنی پڕۆژەی ماڵی كولتووری بە "وشە"ی گوت، بە مەبەستی برەودان بە كەرتی گەشتوگوزار و هاوكاریكردنی حكوومەت لە بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار و جوانكردنی شارۆكەی زاخۆ، درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆكەی زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە دامودەزگەی حكوومەتی و حزبی، ماڵەكە كرایەوە.

 

ئەو گوتی، ماڵی كولتووری پێك دێت لە شوێنێكی دڵڕفێن و ئارام و تیایدا خواردن و خواردنەوەی گەرم و ساردی كوردەواری پێشكەش بە میوانان دەكرێت.

 

بەپێی قسەكانی خێركی، ماڵی كولتووری شوێنێكی فراوانە و شوێنی خێزان و گەنجان و منداڵان هەر بە شێوازی كولتووری دروست كراوە.

 

ماڵی كولتووری دەكەوێتە تەنیشت پردی دەلال كە یەكێكە لە ستراتیژترین و خۆشترین شوێنەكانی زاخۆ بە تایبەتی لە كاتی شەودا.

 

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری:


 

 























وشە - سلێمان تاشان