مانگی ڕه‌مه‌زان له‌و وڵاتانه‌ی زۆرینه‌یان مسوڵمانن، ڕه‌وشی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه وه‌ك خۆی نامێنێ و به ته‌واوی ده‌گۆڕێ، ته‌نیا به‌رنامه‌ی نانخواردن ناگۆڕێ، له ڕۆژه‌وه بۆ شه‌و، هه‌موو یان زۆربه‌ی كایه‌كانی تریش پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، شه‌وان خه‌ڵكی له‌و مانگه‌دا ناخه‌ون، به سه‌ردانیكردن و ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤزیۆن و په‌رستشه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و مانگه به‌سه‌ری ده‌بن و ئیتر له دوای نانی پاشیوهوه، ده‌بێته كاتی پشوو.
ڕه‌وشی كاری ڕۆژانه‌ش ده‌گۆڕێ، كاری فه‌رمانگه‌كانی له به‌یانیاندا به نیمچه په‌ككه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه، دووكان و بازاڕه‌كانیش له دوای نیوه‌ڕۆوه گه‌رم ده‌بن. به گشتی مانگه‌كه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه، ئیتر پابه‌ند بن به ڕۆژووگرتنه‌وه یان نا، ده‌گۆڕێ و هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێت كه وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه له ڕه‌مه‌زاندا پێڕه‌و ده‌كرێ.
به‌شێك له‌و به‌سه‌ربردنی كاته‌ی تایبه‌ت نییه به كۆمه‌ڵێكه‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ڕووی تێ ده‌كه‌ن، ته‌له‌ڤزیۆنه. وڵاتانی ئیسلامی به گشتی له‌و مانگه‌دا ته‌واوی به‌رنامه‌كانیان ده‌گۆڕن، ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كێ زیاتر بینه‌ر بۆ خۆی ڕاده‌كێشێ، به‌ڵام ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی كوردستان به گشتی له‌سه‌ر ڕیتمی خۆیانن به ده‌گمه‌ن ده‌گۆڕێن.
هه‌لێكی نهقۆزراوه
له‌به‌رئه‌وه‌ی به گشتی كه‌ناڵه‌كانی كوردستان بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به مانگی ڕه‌مه‌زان ناده‌ن و هه‌ست به‌و گرنگیی ڕاكێشانی بینه‌ره ناكه‌ن، خێزانه‌كان به ته‌واوی ڕوویان له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان كردووه. ڕۆژووگرێك یان هه‌ر كه‌سێكی تر له مانگی ڕه‌مه‌زاندا پێی خۆشه به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستیی به‌هێز به چه‌ندان گرافیكی جوانه‌وه ده‌ست بكه‌وێ، له كاتی نانی ئێواره‌دا به‌رنامه‌یه‌كی خه‌نده‌ئامێز یان كامێرای شاراوه، یاخۆ زنجیره‌یه‌كی كۆمیدی ببینێ، پێی خۆشه به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێ ببینێ و خۆشی له ڕێی ته‌له‌فۆن و پێوه‌ندییه‌وه، هه‌لی ده‌سكه‌وتنی خه‌ڵاتی هه‌بێ، ته‌ماشای درامایه‌ك یان دووان بكات، گوتارێكی ئاینی گوێ لێ بگرێ كه به زمانێكی سه‌رده‌مییانه قسه‌ی بۆ بكات و له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و بگونجێ.
هه‌موو ئه‌مانه له هیچ ته‌له‌ڤزیۆنێكی كوردیدا نییه، به‌ڵام له زۆربه‌ی كه‌ناڵه پێشكه‌وتووه عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌و شێوه‌یه‌ی بینه‌ر ده‌یخوازێ به‌رنامه ئاماده ده‌كرێ، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بینه‌ره تۆمه‌تبار بكرێ كه شوێن كولتووری عه‌ره‌بی ده‌كه‌وێ، له بوونی بۆشاییدا كه‌یفی خۆی له‌ناو ئه‌واندا ساز ده‌كات.
مانگێك ته‌نیا بۆ مه‌لا و رێنوێنی
به ده‌گمه‌ن نه‌بێ، تاكه گۆڕانكاری له كه‌ناڵه كوردییه‌كان بریتییه له به‌رنامه‌ی ئاینی، یان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی رێنوێنیی ته‌ندروستی كه ته‌نیا پزیشكێك له پشت مێزێكهوه دانیشتووه و به زمانێكی وشك باسی لانه پزیشكییه‌كانی ئه‌و بواره ده‌كات. به‌پێی ئامارێك كه "وشه" به‌شێوه‌ی خه‌مڵاندن بۆ كه‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانییه كوردییه‌كانی كردووه، ته‌نیا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له كۆی ئه‌و 720 سه‌عاته، زیاتر له سێ هه‌زار سه‌عات به‌رنامه‌ی ئاینی پێشكه‌ش ده‌كرێ، واته زیاتر له چوار هێنده‌ی كاتی ڕه‌مه‌زان خۆی. لێره‌دا باسه‌كه ڕه‌خنه‌یه‌كی ئاینی نییه، به‌ڵام ته‌نیا پرسیارێك له ئارادایه، ئایا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌توانن فلته‌ریان بۆ سێ هه‌زار سه‌عات گوتاری ئاینی هه‌بێ و نه‌یه‌ڵن هیچ بابه‌تێكی توندوتیژی و دژ به مافه‌كانی مرۆڤ بڵاو ببێته‌وه؟
كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان له نێوان 10-15%ی به‌رنامه‌كانیان له ڕه‌مه‌زاندا بریتین له ئامۆژگاری و رێنوێنی ئاینی، له به‌رامبه‌ردا كه‌ناڵه كوردییه‌كان نزیكی هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی تایبه‌تن به ڕه‌مه‌زان، ئاینین یان ئامۆژگاریی ته‌ندروستین به نه‌فه‌سێكی ئاینی، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی "وشه" به‌راوردێك بكرێت به سێ شاری كوردستان، نزیكی نیوه‌ی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئاینی كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه خۆی له هه‌زار كه‌ناڵ ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.. دێیه‌كی وێران
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ورد زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه و دراما و چالاكیی كه‌ناڵه‌كانی كوردستان وه‌ربگرین، "وشه" پێوه‌ندی به فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر، كرد. ئه‌و ڕای گه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كانی، هیچ كارێكی تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند كارێكی لایڤ كراوه وه‌ك شانۆ و موزیك و ئاهه‌نگی شه‌وانه. زیاتر گوتی، "بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ورد بن، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه بكه‌ن".
خه‌لیل عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ "وشه" گوتی، پێم وا بێت هیچ نه‌كراوه، به‌ڵام وا باشه پێوه‌ندی به گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌وه بكه‌ن. "وشه" پێوه‌ندی به گوتهبێژهوه كرد، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا "وشه" پێوه‌ندی به زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كرد، ته‌نیا دوو وه‌ڵاممان ده‌ست كه‌وت "وابزانم نه‌كراوه، من ئاگام لێ نییه".
پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه نییه
لۆژیك نییه به‌راورد به كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان بكرێ، چونكه ئه‌وان ڕێژه‌ی بینه‌ریان فراوانتره و رێكلامی بازرگانیی زۆرتر بۆ كه‌ناڵه‌كان ده‌چن و هه‌ر چه‌ندێك خه‌رج بكه‌ن، به قازانجێكی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. عه‌لی حه‌داد كه یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانی كه‌ناڵی MBC به"وشه"ی گوت، ته‌نیا له ڕه‌مه‌زانی پاردا كه‌ناڵه‌كه 50 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه بگاته ئاستی ساڵی 2014 كه زۆترین خه‌رجیی كردبوو.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ساڵی 2012 كه لووتكه‌ی خه‌رجیی ئه‌و كه‌ناڵه بووه، ته‌نیا به زنجیره درامای ژیانی "عومه‌ر" نزیكی 100 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه كه یه‌كێكه له پڕخه‌رجیترین دراما له دنیادا.
له كوردستانیشدا كه‌ناڵه‌كان له‌چاو ئاستی ڕێژه‌ی بینه‌ری كورد، پاره‌ی ئه‌فسانه‌یی خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پارانه نه‌دراوه‌ته ده‌ست هیچ ده‌رهێنه‌رێك تا تیمێك هونه‌رمه‌ندی پێ كۆ بكاته‌وه و كارێكی هونه‌ریی پێ بكه‌ن، دراون به درامای توركی.
سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردییه ئاسمانییه‌كان كه تایبه‌ته به بابه‌تی خێزانی و نه‌یویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه، به"وشه"ی گوت، ته‌نیا به مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی درامایه‌كی توركی و دۆبلاژكردنی كه له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان پێشتریش بینراو بوو، 450 هه‌زار دۆلارمان خه‌رج كردووه.