سلێمانی.. سێ راوچی گیران

:: PM:12:21:27/10/2016 ‌

لە میانەی كار و چالاكییەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، هەستان بە گرتنی سێ كەس بە تۆمەتی ڕاوكردن.

لەوبارەیەوە عەقید هێمن كەمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕای گەیاند: تیمێكی  بەشی پۆلیســی دارســتان و ژینــگەی قەرەداغ، لە دەرچوونێكی مەیدانیدا دوو تۆمەتباریان گرت كە سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بوون، هاوكات تیمێكی بەشی پۆلیسی دەربەندیخانیش لە دەرچوونێكی مەیدانیدا تۆمەتبارێكی تریان گرت كە  ئەویش سەرقاڵی ڕاوی ئاژەڵی كێوی بوو، ئەمە سەرباری  دەست بەسەرداگرتنی دوو پارچە چەكی جۆری كڵاشینكۆف.

عەقید هێمن ئاماژەی بەوەش كرد،  هەرسێ  تۆمەتبارەكە خۆیان و كەرەستەكانیان رادەستی یاسا كراون و پەیامی ئەوەش ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات، كە پابەند بن بەڕێنوێنییەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سامانی سروشتی وژینگەیی كوردستان بكەن.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی