ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی، له‌سه‌ر گرتنی په‌یامنێره‌كه‌یان به بڕیاری دادگه پرسیارێكی ورووژاندووه كه ئایا ئەگەر دادوەرێکی پارتی ئارام بەختیاری بگرتایه، یه‌كێتی هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بوو.
ئارام به‌ختیار په‌یامێنری ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، به تۆمه‌تی چه‌واشه‌كردنی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك گوایه ته‌نیا له‌سه‌ر دزینی شیر و دایبی بۆ منداڵه‌كه‌ی گیراوه، له‌لایه‌ن دادگه‌ی كه‌لاره‌وه بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچوو، چونكه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لای دادگه‌یه، ناوبراو چوار دۆسییه‌تی تری هه‌بووه جگه له‌و دۆسییه‌یه‌ی ئه‌و په‌یامنێره له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی كردووه.
به‌هۆی گرتنی ئه‌و په‌یامنێره‌وه ئه‌گه‌رچی بڕیاری دادگه‌یه و پێویسه یاسا كاری خۆی بكات، ئاوات عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له سلێمانی و به تایبه‌تی یه‌كێتی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بوایه، به‌م شێوه‌یه ده‌بوو كه خۆی باسی كردووه و وه‌ك خۆی له خواره‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه:
ئەگەر دادوەرێکی پارتی ئارام بەختیاری دەستگیر بکردایە:
- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بەیاننامەیەکی دەرکردبوو.
- فراکسیۆنەکانى یەکێتی لەهەولێر و بەغدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکرد.
- چەند بەرپرسێکی یەکێتی لێدوانی توندیان دەدا و پارتییان تۆمەتبار دەکرد بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنوسان.
- کەناڵەکانی یەکێتی پشتگیریی هەڵمەتی داواکردنی ئازادکردنەکەیان دەکرد.
- لەکۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دا باسدەکرا و یەکێتی داوای ئازادکردنی ئارام بەختیاری دەکرد.
- مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەیاننامەیەکی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین دەردەکرد و داوای جێبەجێکردنی یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی دەکرد.
- کوتلەکانی یەکێتی پێشبڕکێیان دەکرد لەسەر دەرکردنی بەیاننامە بۆ ئازادکردنی ئارام.
- میدیاکانى یەکێتی چیرۆکی ئارام یان دەبەستەوە بە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ویداد حسێنەوە.
- تیمی یەکێتی هەڕەشەی کشانەوەی دەکرد لە حکومەت گەر ئارام بەختیار ئازاد نەکرێت.
- بەناوی هەموو سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانەوە یەکێتی داوای ئازادکردنی ئارامی دەکرد.
بەڵام لەبەرئەوەی دادوەرەکە یەکێتییەو لە زۆنی زەردیش نییە، بۆیە یەکێتی زۆر ئارامە لە دەستگیرکردنی ئارام.