توركیا.. بڕیاری گرتن بۆ 73 فڕۆكەوانی سەربازی دەركرا

:: PM:01:13:27/10/2016 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم، دەسەڵاتی توركیا بڕیاری گرتنی بۆ 73 فڕۆكەوانی سەربازی دەكرد، بە تۆمەتی پێوەندییان بە كودەتا سەرنەكەوتووەكەی مانگی یۆلیۆ/تەمووزی رابردوو.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەو 73 فڕۆكەوانە سەر بە بنكەی ئاسمانیی هەرێمی قۆنیەی ناوەندی توركیا و 17 هەرێمی ترن، ئامانجیش لە گرتنەكەیان پاكتاوكردنی سەرجەم جومگەكانی دەسەڵاتە لەو كەسانەی كە پێوەندییان بە بزووتنەوەكەی فەتحوڵا گولەن هەیە.

جێی ئاماژەیە جگە لەو 73 فڕۆكەوانە، لە ماوەی رابردوودا، لەمیانەی پرۆسەی ئەو گرتن و دوورخستنەوانەی دوای كودەتا سەرنەكەتووەكە دەستیان پێ كردووە و 35 هەزار كەسی لە دامەزراوە جیاجیاكان گرتووەتەوە، تا ئێستە زیاتر لە 300 فڕۆكەوان لە توركیا گیراون.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی