نەهێشتنی دووگیانی لە رێگەی پیاوانەوە

:: PM:01:17:27/10/2016 ‌

نەزۆكی و نەبوونی منداڵ یەكێكە لە كێشە گەورەكان، هاوكات خێزانیش هەیە بەدەست زۆریی منداڵەوە دەناڵێنن یان ئەوان دەیانەوێ وەچەخستنەوەیان رێك بخەنەوە، بۆیە زانایانی بواری پزیشكی رێگەیەكی تری نەهێشتنی دووگیانی ئافرەتیان داهێنا لە رێگەی حەبێك كە پیاو دەیخوات و بەشێوەیەكی كاتی توانای پیتاندن لە دەست دەدات بەبێ كاركردنی لەسەر توانای سێكسی.

رەنگە ئەو رێگەیەی دووگیانی ئەگەر سەر بگرێت، شۆڕشێك بێت لەوبارەوە، ئەوان حەبێك دروست دەكەن یان سپرایەك پیاوان لە رێگەی لووتەوە وەری دەگرن بەر لە چەند سەعاتێك یان چەند خولەكێك لە پرۆسەی سێكسكردن.

لەو رێگەیە نەزۆكییەكی كاتی دروست دەبێت لە رێگەی كاركردنی تەنۆڵكەی ئەو مادەی حەب یان سپڕاكەی لێ دروست كراوە بۆ سڕكردنی توانای جووڵە و مەلەوانی سپێرمەكان و نەگەیشتنیان بە هێلكۆكەی ئافرەت لەكاتی سێكسدا و بەوەش رێگری لە پیتاندن و دروستبوونی كۆرپەڵە دەكرێت. 

شارەزایان دەڵێن كە گرنگی ئەو دۆزینەوەیە، یارمەتی هاوسەران دەدات بەتایبەتی كاتێك ئافرەتەكە لەبەر هۆكاری پزیشكییەوە نەتوانێت حەبی نەهێشتنی سكپڕی بەكار بێنێت.

پڕۆفیسۆر جۆن هاوڵ لە زانكۆی ولفرهامبتن كە بەرپرسە لە توێژینەوەكە لەوبارەوە دەڵێت، ئەنجامی توێژینەوەكە سەرسوڕهێنەر بوو و رێگەكەش كاریگەر و راستەوخۆیە.

سەرچاوە: ئەلمەعلوومە 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل