هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكارانی كورد به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان وێنه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆرمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له واڵی تایبه‌تی خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه هه‌وادارانیان بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان به‌باشی ده‌زانن و به‌شێكیان ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نیا بۆ وێنه‌گرتن و به‌ده‌ستهێنانی لایك وا ده‌كه‌ن، به‌شێكی تریشان ده‌ڵێن ته‌نیا بۆ كاری ڕێكلام ئه‌و سه‌رپۆشانه‌یان كردووه ده‌نا له ڕاستیدا خۆیان وا نیین.