رۆڵز رۆیس گرانترین ئۆتۆمبیلی گەردونی خستە بازاڕەوە

:: AM:11:54:02/06/2017 ‌

بڕیارە کۆمپانیای رۆڵزرۆیس گرانترین ئۆتۆمبیل لە مێژووی جیهاندا بخاتە بازاڕەوە و رۆژنامەی ئیکۆنۆمی تایمز ئەو ئۆتۆمبیلە بە گرانترین ئۆتۆمبیلی گەردوون ناو دەبات.

ئەمڕۆ هەینی دووی حوزەیران، ئاژانسی سپۆتنیک ئاسکرای کردووە، کۆمپانیای رۆڵزرۆیس لە لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆبمیلدا کار دەکات، گرانترین مۆدێلی رۆڵزرۆیس دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

مۆدیلی ئەو ئۆتۆمبێلە رۆڵزرۆیسی Sweptailە و بەهاکەی لە نیوان 17  تا 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزندە کراوە.

هەفتەی رابردوو ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە لە پێشانگای Concorso d'Eleganzaی ئیتاڵیا نمایش کرا و تا ئێستە تەنیا یەک دانە لەو ئۆتۆمبێلە بەرهەم هاتووە.

کۆمپانیای رۆڵزرۆیس سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شێوەی تایبەتی درووستیان دەکات تەنیا یەک بۆ 20 دانەیان دەخاتە بازاڕەوە و ئۆتۆمبێلەکان زیاتر بە دەست درووست دەکرێن و لەڕووی خێراییەوە ناگەنە ئۆتۆمبێلەکانی وەک مەرسیدس یاخود BMWی ئەڵمانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری دەستیان تیادا کراوە بە بەهایەکی گران لە بازاڕدا دەفرۆشرێن.

سەرچاوە/سپۆتنیک








وشە - هیدایه‌ت جان