زێڕ ڕێگری لە زوو پیربوون دەكات

:: PM:02:23:27/10/2016 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی، دوای ئەوەی ماوەیەكی درێژ لەسەر ئەوەی ئایا زێڕ چ زیانێكی هەیە، بۆچی ئافرەت لە دێرزەمانەوە وەك كەرەستەیەكی گرنگی جوانكاری بەكاری دەهێنێ، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی كە جگە لەوەی زیانی نییە، بەڵكو هۆكارێكە بۆ درەنگ پیربوون و دروستنەبوونی چرچولۆچی پێست.

لە وڵاتی ئیتاڵیاش، سەنتەرێكی جوانكاری، جۆرە كرێم و ماسكێكی دروست كردووە كە لە زێڕی عەیار 24 پێك دێت تا وەك ڕزگاربوون و چارەسەری چرچولۆچی دەموچاو بەكار بهێنرێت. ئەو سەنتەرە ڕای دەگەیەنێ كە پشتی بە ڕێنوێنیی پزیشكی بەستووە و گرەو لەسەر ئەوە دەكات كە باشترین دیتراوەیە تا ئێستە بۆ ڕزگاربوون لە زوو پیربوون.

توێژەرانیش ئاشكرای دەكەن كە ئەو ئافرەتانەی بە بەردەوامی زێڕ بەخۆوە دەكەن، درەنگتر لەو ئافرەتانەی بەكاری ناهێنن، پێستیان پیر دەبێت.

زێڕ مادەیەكی گرانبەهایە كە هێماكەی  Auە پلەی 79یەمە لە ڕیزبەندی ماددە كیمیایییەكاندا، لە كۆندا وەك پارە بەكار دەهات و نرخەكەی بەرزتر بوو لە بڕۆنز و زیو، چەند ڕەنگێكی هەیە، سپی، زەرد و سوور. لە ناو چیاكاندا بەشێوەی وردە بەرد دەدۆزرێتەوە و لە كەلوپەلی جوانكاری خانماندا و لە كەلوپەلی ماڵانیشدا بەكار دێت، توانایەكی زۆری هەیە و وەك خۆی دەمێنێتەوە، نە ڕەنگی تێك دەچێت نە ژەنگ دەگرێت.

سەرچاوە: mawdoo3


وشە - موحسین شابان