له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قازانج ده‌كات، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێكلامانه‌ی كه له‌و تۆڕه‌دا ده‌كرێت، چونكه بۆ ڕێكلامكردن پێویسته بۆ هه‌ر هه‌زار بینه‌ر دۆلارێك به كۆمپانیای فه‌یسبووك بده‌یت بۆئه‌وه‌ی ڕێكلامهكهت پێشانی هه‌زار به‌كارهێنه‌ری بدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌رچه‌نده ڕۆژانه به‌كارهێنه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بێت، ئه‌وا قازانج بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ر ئه‌و كات ڕێكلامه‌كه ده‌بینن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرتریین داهات بۆ ئه‌و كۆمپانیایه بڕوات.
مانگی ڕه‌مه‌زان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆرترین كات له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن سایتی فه‌رمی فه‌یسبووك IQ ده‌ری خستووه له ڕاپۆرتێكدا كه وا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌م ڕۆژانه 57 ملیۆن سعات خه‌ڵكی تۆڕه كۆمهڵایهتیكانیان به‌كار هێناوه.
زۆرترین ئه‌وكاتانه‌ی كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر تۆڕه كۆهمڵایهتییهكانن سعات سێی شه‌وه و كۆمپانیای فه‌رمی فه‌یسبووك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا 8.03 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ زۆربوونی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی نزیك بوونه‌وه‌ی له 1 ملیار دینار به‌كار هێنه‌ر.
تا ئێستا له %71 ی خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری جیهان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌كاری ده‌هێنن.