ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر فول لایت گه‌نجێكی كوشت گیرا

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، دوێنێ ئێواره‌ ئه‌و كه‌سه‌ی  له‌سه‌ر فول لایت كه‌سێكی به‌ناوی بازران ڕه‌شید كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ گیراوه‌ و ئێسته‌ له‌ گرتووخانه‌یه‌ و دادگایی ده‌كرێت.

د.تاریق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، دوێنێ ئێواره‌ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر بكوژی بارزان ڕه‌شیدیان گرتووه‌ و ئێسته‌ش له‌ گرتووخانه‌یه‌ و به‌گوێره‌ی بڕگه‌ و ماده‌ یاسایییه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه‌، دادگایی ده‌كرێت.

چیرۆكه‌كه‌ له‌ نێو خه‌ڵك و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وشێوه‌یه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك به‌ناوی  "جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" له‌كاتی شوفێری كردن له‌لایه‌ن شوفێرێكی تره‌وه‌  به‌ناوی "بارزان ڕه‌شید" فول لایتی بۆ لێدرا و ئه‌ویش دوای كه‌وت و دوای وه‌ستانی " جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ "بارزان ڕه‌شید" كرد و كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌ و هه‌مووان داوای گرتنی بكوژی بارزان ڕه‌شیدیان ده‌كرد، به‌ڵام میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ناوبراو ڕۆیشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و لێره‌ نه‌ماوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌، ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، "جه‌مال جه‌بار خه‌یلانی" بكوژی "بارزان ڕه‌شید"یان گرتووه‌ و ئێسته‌ له‌ گرتووخانه‌یه‌ و چاوه‌ڕی سزای یاسا و فه‌رمانی دادگا ده‌كات.




وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:07:04/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 60744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌