وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا و سووریا كۆ دەبنەوە

:: PM:03:37:27/10/2016 ‌

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە سبەی هەینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی مۆسكۆ دەكات بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و سووریا بۆ باسكردنی دۆخی سووریا.

بەهرام قاسمی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند كە زەریف لەگەڵ هەردوو هاوتا رووسیایییەكەی سێرگی لاڤرۆڤ و سووریایییەكەی وەلید ئەلموعەلیم كۆ دەبێتەوە.

ئەو كۆبوونەوە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری 12 وڵاتی ئەندامی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كە سێشەم لە پاریس بەسەرپەرشتی هەردوو وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و فڕەنسا بۆ باسكردنی دۆخی ناوچەكە ساز كرا.

هەریەك لە رووسیا و ئێران پاڵپشتییەكی گەورەی حكوومەتی بەشدار ئەسەدی سەرۆكی سووریا دەكەن كە ماوەی شەش ساڵە پشێوییەكان ئەو وڵاتەیان گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە دەیان هەزار كەس كوژراون و ملیۆنانیش ئاوارە بوونە.

سەرچاوە: مەوازین نیوز


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل