هەوادارێكی ئۆتۆمبێل بە دەستی خۆی لامبورجینییەك دروست دەكات

:: PM:03:40:27/10/2016 ‌

دریتۆن سیلمانی گەنجێكی دانیشتووی هەرێمی كۆسۆڤۆیە، بە هۆی ئارەزووی زۆری بۆ مۆدێلە جیاجیاكانی ئۆتۆمبێل، هەستاوە بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لامبورجینی بە شێوازێكی تایبەت.

ئەوەی لە دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلەدا سەیرە، ئەوەیە كە گەنجەكە تەواوی ئۆتۆمبێلەكەی لە كەرەستە و پارچەی جۆرەكانی تری ئۆتۆمبێل دروست كردووە و ماوەی یەك ساڵیشی پێچووە بۆ تەواوكردنی.

سەرچاوە: rt



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی