بزانە هیلاری كلینتن لە چ شوێنێك ئاهەنگی یادی لە دایكبوونی دەگێڕێت

:: PM:03:54:27/10/2016 ‌

لە میانەی گەشتەكەیدا لە ویلایەتی فلۆریداوە بەرەو نیویۆرك، هیلاری كلینتن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، لەناو فڕۆكەدا هەستا بە گێڕانی ئاهەنگی 69 ساڵەی یادی لە دایكبوونی خۆی.

هۆكاری ئەنجامدانی ئاهەنگی یادەكە لەناو فڕۆكەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵیی كلینتن، بە هەڵمەتی بانگەشەكردنەكەی، كە بە هۆی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكە، لە ئێستەدا ئەو هەڵمەتە لەلایەن هیلاری كلینتن و دۆناڵد تڕامپی ركابەرییەوە چڕتر بووەتەوە.

هیلاری داین رودهام، لە رێكەوتی 26ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەمی 1947 لە ویلایەتی شیكاگۆ لە دایك بووە، دكتۆرای لە زانستی سیاسەت هەیە، هاوسەری سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا بێڵ كلنتنە، لە ساڵی 2009 تا 2013 وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە، ئێستەش كاندیدی پارتی دیموكراتەكانە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا.

سەرچاوە: rt-ویكیپیدیا












وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی