نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ و به‌ره‌وسه‌ره جگه‌ره ده‌كێشن.
له كاتێكدا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپادا %76ی دانیشتوان جگه‌ره ناكێشن، رێژه‌ی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی جگه‌ره %19.2ه و رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ناو به ناو جگه‌ره ده‌كێشن %4.7ه.
له یه‌كێتی ئه‌ورووپادا، %28.7ی پیاوان جگه‌ره ده‌كێشن، ئافره‌تانیش %19.5.
نزمترین رێژه‌ی جگه‌ره كیشان له نێو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپادا له سویده، كه %16.7ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌یكێشن.