كچێكی ئێزیدی نمایشی "من و ١٩ كچی سووتێنراو" پێشان دەدات

:: AM:11:41:06/06/2017 ‌


كچێكی ئێزیدی بە ناوی نادیە بەشار، نمایشێكی جیاواز پێشكەش دەكات بە ناوی (من و ١٩ كچی سووتێنراو)، تێیدا بە هاوشێوەی ئەو كچە كوردە ئێزیدییانەی كە لایەن داعش بە كەنیزە كرابوون و پاشان لە مووسڵ سووتێنران، دواتریش بووە بابەتی سەرەكیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

نادیە بەشار ئەو كچە ئێزیدییەی كە ئەم نمایشەی لە ٥/٦/٢٠١٧ـەوە لە شاری مووسڵ پێشكەش كردووە، بە "وشە" گوت: ویستم لەو نمایشەدا ئێش و ئازاری ئەو ١٩ كچە ئێزیدییانەی كە لە ساڵی رابردوو لە لایەن داعش  لە مووسڵ سوتێنرابوون و بە سەدان كچی تر لە ژێر چنگی پێشان بدەم، بۆ ئەم نمایشە خۆم لە قەفەسێكی ئاسنیندا بووم، ویستم هاوشێوەی كچە ئێزیدییەكان كە ئاگر بەربووە جەستەیان، ئەم دیمەنە نمایش بكەم.

زیاتر گوتی، ژمارەیەكی زۆری ئێزیدییان لە دەستی داعش ئازارێكی زۆر دەچێژن. ئێزیدییان لە هەموو دنیا لە بارێكی نەخۆشدان، ئەم جۆرە نمایشەیش دەتوانێ ببێتە دیاریكردنی بەشێكی بچووكی ئازارەكانیان.

هەولێر/ كاروان باعەدرێ
















وشە - تایبه‌ت