هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ڕۆژی دووشه‌م له‌خه‌و هه‌ستان و ده‌بینن له هه‌واڵه‌كان نووسراوه هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن، میسڕ و یه‌مه‌ن، پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر پچڕیوه. ڕه‌نگه ئه‌و شاڵاوه میدیایییه‌ی ده‌زگه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ئه‌و چه‌ند وڵاته بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێ بخوێنرایه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م شێوه كتوپڕ و له ناكاوه، كه‌مێك چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو.
تۆڕی "
بلوومبێرگ"ی به‌ریتانی، هۆكاره‌كانی له پشت ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌وه‌یه، كردوویه‌تی به 11 پرسیار و وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و گرانت كلارك ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ، سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی، به ته‌واوی له‌و پێوه‌ندییه‌ی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئێران و گرووپه ئیسلامییه سیاسییه‌كانی وه‌ك سه‌ركرده ڕاكردووه‌كانی ئیخوانی میسڕ و حه‌ماسی فه‌له‌ستین، به ته‌واوی بێزاری كردبوون، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان كه ده‌بوو پێش سێ ساڵ بنایه، بۆچی ڕێك دوای هه‌فته‌یه‌ك له سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه ده‌ستی پێ كرد، ئایا ئه‌و هاوبۆچوونییه‌ی نێوان تره‌مپ و شای سعوودیه له‌باره‌ی هاوكاریی ئێران بۆ سووریا و یه‌مه‌ن، هاوبۆچوونیشه له‌سه‌ر قه‌ته‌ر؟
یازده پرسیاره‌كه:
1- هۆكاری ته‌نگژه دیپلۆماسییه‌كه چییه؟
هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له ئێران، دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ری بۆچوونی شێخ ته‌میم میری قه‌ته‌ری بڵاو كرده‌وه و دواتر به‌په‌له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گوتیان، ئه‌و بۆچوونانه لێدوانی میر نییه، به‌ڵكو ده‌زگه میدیایییه‌كانمان هاك كراون. هاك بوو یان نا، هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و لێدوانه سعوودیه و ئیمارات تووڕه‌بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند، شێخ ته‌میم پێوه‌ندی به حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆكی ئێرانه‌وه كرد، ئه‌مه‌ش ڕێك وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی وڵاتانی كه‌نداو ته‌ماشا كرا.
به‌شێك له‌و گوتانه‌ی به ناوی شێخ ته‌میم حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ر له میدیای ئه‌و وڵاته بڵاو كرانه‌وه و دواتر گوترا دووره له ڕاستی، بریتی بوون له‌وه‌ی گوتبووی پێویست ناكات قه‌ته‌ر دژایه‌تیی ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ دۆستی به‌ره‌كه‌ی تره، قه‌ته‌ر تووشی هه‌ڵمه‌تێكی نه‌شیاو بووه كه دوای سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕ بووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ دۆخی ئێمه به تیرۆره‌وه ببه‌ستنه‌وه، ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه خزمه‌تی ناوچه‌كه ناكات، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان كردووه كه پێویسته بیكه‌ین و ده‌ستێوه‌ردانمان له كاری هیچ وڵاتێك نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، نابێ قه‌ته‌ر بكرێته به‌رده‌باز بۆ هێنانه‌وه‌ی بیانوو بۆ ئه‌مه‌ریكا تا جارێكی تر مۆڵگه‌ی سه‌ربازیی خۆی له كه‌نداودا به‌هێز بكات، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی فه‌له‌ستینییه‌كانین و دانیش به ئیسرائیل‌دا ده‌نێین و پێوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران وه‌ك یه‌ك هه‌یه، هه‌رگیز دانایی نییه له‌به‌ر لایه‌ك، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنین.
2- ئایا ئه‌مه به‌شێكه له ململانێی سوننه و شیعه؟
به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ڵێ، ڕكابه‌رییه‌كی هه‌رێمی له نێوان سوننه (به ڕابه‌رایه‌تیی سعوودیه) و شیعه (به ڕابه‌رایه‌تیی ئێران) هه‌یه. هه‌ریه‌ك له‌و دوو هێزه نه‌وتییه گه‌وره‌یه، له لایه‌كی ته‌رازوودا بۆ ئه‌وی تر ڕاوه‌ستاون و له هه‌موو بوارێكدا دژایه‌تی پێ ده‌كه‌ن. له به‌یاننامه‌كه‌یدا سعوودیه بۆ بیانووی هه‌نگاوه‌كه‌ی دژی قه‌ته‌ر نووسیویه‌تی، ئه‌و وڵاته به هاوكاریكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك ئیخوان موسلیمین، داعش و قاعیده، سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێك ده‌دات.
3- بۆچی ئه‌م پیاكهه‌ڵپژانه له‌م كاته‌دا؟
جیاوازیی بۆچوونه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مڕۆ نییه، به‌ڵام به هاتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناوچه‌كه هه‌ڵكشا. دوای چه‌ند ڕۆژێك له دانیشتنه‌كانی ڕیاز و ناوهێنانی ئێران وه‌ك وڵاتێكی سه‌رپه‌رشتیاری تیرۆر، قه‌ته‌ریان به وڵاتێك تۆمه‌تبار كرد كه ئه‌و دابڕانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كردوویانه، ده‌یه‌وێ بیشكێنێ. دواتر به چه‌ندان شێوه هێرشی میدیایی خرایه سه‌ر ئه‌و وڵاته و به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه به خه‌نجه‌ری ئێران له دراوسێكانی ده‌دات.
4- ڕای توێژه‌ره سیاسییه‌كان چییه؟
توێژه‌ره سیاسییه‌كان پێیان وایه سعوودیه و ئیمارات، دوای ئه‌وه‌ی توانییان هاوڕێیه‌تیی تره‌مپ به‌ده‌ست بهێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر ڕێگرییه‌ك و بۆچوونێكی جیاواز ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یان كه دژیایه‌تیكردنی ئێرانه، ئه‌وا پان و پلیشی بكه‌نه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه په‌ستان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی واز له هاوكاریكردنی ئیسلامی سیاسی بهێنێ، وه‌ك ئیخوان موسلیمینی میسڕ و حه‌ماسی فه‌له‌ستین.
5- ڕای ئێران چییه؟
حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی ئێران كه ئه‌وه‌نده نابێت جارێكی تر بۆ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، داوای كرد له ڕێی گفتوگۆوه ته‌نگژه‌كان چاره بكه‌ن. هه‌ر له‌و كاته‌شدا عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ڕووحانی زیاتره، له گوتاری هه‌ینیی ڕابردوودا گوتی، ڕژێمی سعوودیه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن ده‌ڕووخێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی 2015، سعوودیه هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دروست كرد، چونكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
6- مه‌یدانی تری ململانێی سعوودیه و ئێران كوێیه؟
هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئێران له چه‌ند مه‌یدانێكدا به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی قه‌ته‌ر دوایه‌مین بێت. پێشتر به له‌سێداره‌دانی نه‌مر ئه‌لنه‌مر پیاوی ئاینیی شیعه‌ی سعوودی، ململانێكانیان چڕتر بووه‌وه و له تارانیش كۆمه‌ڵێك به‌ناوی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، ئاگریان به‌ردایه باڵوێزخانه‌ی سعوودیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاران هه‌ڵمه‌تی له‌سێداره‌كانی بۆ سوننه و عه‌ره‌به‌كانی وڵاته‌كه‌ی زیاتر كرد.
له سووریا، وڵاتی سعوودیه به هاوكاریكردنی ئۆپۆزیسیۆن دژی ڕژێم كه هاوپه‌یمان و هاومه‌زه‌وی ئێرانه ململانێ ده‌كات، له لبنان به په‌ستانێكی زۆر، وه‌لید حه‌ریری كوڕی سه‌رۆكی ڕه‌وتی "موسته‌قبه‌ل"ی كرد به سه‌رۆك وه‌زیران له دژی حزبوڵا كه هاوپه‌یمان و پاسه‌وانی ئێرانه له وڵاته‌كه‌دا. له عێراق به هه‌مان شێوه هه‌وڵی داوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌وانی تر هه‌وڵه‌كانی پته‌و بێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه، له یه‌مه‌ن له ڕێی حووسییه‌كانه‌وه، له لبنان له ڕێی حزبوڵا، سووریا له ڕێی ڕژێمه‌كه‌یه‌وه، كوێت و به‌حرێن له ڕێی ئه‌و شیعانه‌ی هه‌یانه، عومان له ڕێی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ سوڵتان قابووس هه‌یه‌تی، عێراق به ته‌واوی بۆ خۆیه‌تی، قه‌ته‌ر له ڕێی هاوكاریكردنی حه‌ماسه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه و زیاتریش، ئێران ده‌ستی تێدایه و دژایه‌تیی سعوودیه و هاوپه‌یمانه سوننه‌كه‌ی پێ ده‌كات.
7- ئایا ئه‌م كێشانه‌ی سعوودیه و قه‌ته‌ر نوێیه؟
له ساڵی 2014 هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئیمارات و به‌حرێن، ویستیان پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ڕابگرن، هۆكاره‌كه‌شی میسڕ بوو، چونكه قه‌ته‌ر هاوكاریی ئیخوان موسلیمینی ده‌كرد، له كاتێكدا سعوودیه و ئیمارات هاوكاری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌یان ده‌كرد كه به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسیدا سه‌ركه‌وتن و خستیانه گرتووخانه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌ته‌ر میواندارێتی حه‌ماس و تاڵیبان ده‌كات، بۆیه سعوودیه ده‌یه‌وێ قه‌ته‌ر هه‌وڵ نه‌دات یارییه‌ك بكات كه له قه‌واره ستراتیژییه‌كه‌ی خۆی زیاتره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ورده ورده ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه، قه‌ته‌ر یارییه‌كی فراوان ده‌كات.
8- ئایا ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه قه‌ته‌ر ده‌یه‌وێ بیكات؟
ڕه‌نگه وا بێت، به‌ڵام ئێسته دوای ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ی له‌سه‌ری كرا، كه‌مێ پاشه‌كشه‌ی كردووه. له كاتی ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر به جیا به‌بێ وڵاتانی تری كه‌نداو هاوكاری هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌كی ده‌كرد كه دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستایه‌وه و ده‌یویست گۆڕان دروست بكات، ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌هێزبوونی ئیخوان موسلیمین بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێكانی له ساڵی 2014، پاشه‌كشه‌ی كرد.
قه‌ته‌ر ده‌یه‌وێ ببێته نێوانێك كه ناكرێ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستبه‌رداری بن، بۆیه ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك به‌هێز بێت، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا، سعوودیه و ئێران، ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی، شیعه و سوننه‌ی عێراق، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ تاڵیبانی ئه‌فغانستان، ئیخوان موسلیمینی میسڕ و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیش پێوه‌ندی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سته‌مه بۆ وڵاتێك بچێته سه‌ر كه له ناوه‌ڕاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
9- چیتر هه‌یه له‌سه‌ر قه‌ته‌ر پێویسته بزانرێ؟
قه‌ته‌ر یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گازی شله له هه‌موو دنیا و به‌رزترین ڕێژه‌ی داهاتی هاووڵاتییانی هه‌یه له دنیادا، ساڵی 2022 میوانداریی مۆندیال ده‌كات كه گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی وه‌رزشییه دوای ئۆڵۆمپیاد له دنیادا، خاوه‌نی تۆڕی هه‌واڵیی جه‌زیره‌یه كه یه‌كێكه له پێنج فراوانترین تۆڕی میدیایی له دنیادا، بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته‌كه‌یدایه كه 10 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌خۆ ده‌گرێ، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ به هاوڕێی كلاسیكی ناوی برد كه ناكرێ ده‌ستبه‌رداری بن.
10- ململانێ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر چ كاریگه‌رییه‌ك له بازاڕدا ده‌كات؟
ئه‌وه ڕوونه هه‌ر گرفتێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێ، كاریگه‌ری و شڵه‌ژان له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر له نێوان وڵاتانی كه‌نداویش ئه‌و ململانێیه هه‌بێ، ئه‌وا وه‌به‌رهێنه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان سارد ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا هه‌موو پشتوپه‌نایه‌كی ژێرخان و ئابوورییه‌كی كه‌نداو له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌كی به‌نده. تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی كاریگه‌ری ئابووری دروست كردووه. (
كلیك بكه تا له‌م ڕاپۆرته‌دا به وردی كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان بزانی).
11- بۆچی ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر جیاوازه؟
مه‌هران كامراڤا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی جۆرج تاون له وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌ڵێ، سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ئه‌و ململانێ و جیاوازییه ناوخۆیییانه‌ی كه‌نداو كه نوێ نییه و ده‌مێكه هه‌یه، به‌ڵام نیشانی ده‌دات كه سعوودیه و ئیمارات ده‌یانه‌وێ قه‌ته‌ر واز له‌و یارییه بهێنێ و به ته‌واوی بكه‌وێته ژێر ڕكێفیانه‌وه، بۆیه ئه‌م كاته‌شیان قۆسته‌وه تا ده‌ركه‌وێ ئه‌مه‌ریكا له‌پێشدا پشتیوانی سعوودیه‌یه.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی سعوودیه، ئیمارات و به‌حرێن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر شتێكی وای گوت، پێی وا بوو سعوودیه ده‌یه‌وێ قه‌ته‌ر ناچار بكات هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نه‌مێنێ و وه‌ك وڵاتانی تر به ته‌واوی بكه‌وێته ژێر ڕكێفیه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان جێی قبووڵكردن نییه.